Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 15:16

لەیەكەم رۆژی جەژندا كەسێك هەڵیكوتایە سەر ماڵی خەزووری و چوار كەسی كوشت

رووداوەكە لە گەڕەكی سەنگاوییەكانی سەر بە شارۆچكەی شۆڕش لە قه‌زای چەمچەماڵ بووە
کوردستان TV
100%

كەسێك لە شارۆچكەی شۆڕشی سەر بە قه‌زای چەمچەماڵ ‌هەڵدەكوێتە سەر ماڵی خەزووری و چوار كەسی خێزانەكەی كوشت،كە یەكێكیان هاوژینی خۆیەتی.
 بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە ئەو كەسانەی كوژراون برایەك و دوو خوشكن لەگەڵ كوڕێكی 14 ساڵ.
 هەر لە رووداوەكەدا ژنێك-یش برینداربووە.
هەر بە گوێرەی زانیارییانەی بەدەست گەیشتوون رووداوەكە لە گەڕەكی سەنگاوییەكانی سەر بە شارۆچكەی شۆڕش لە قه‌زای چەمچەماڵ بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.