Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 15:14

سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق پێگەیشت

کوردستان TV
100%

 

ئەمشەو یەكشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك مەسعود بارزانی كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی لە سەرۆك بارزانی كرد و هیوای  سەقامگیری و خێر و خۆشی بۆ گەلی كوردستان و برایەتیی نێوان سەرجەم گەلانی عێراق خواست.

هەر لەو پەیوەندییەدا دواپێشهاتە ئەمنییەكان و مووشەكبارانكردنی یەكێك لە پاڵاوگەكانی قەزای خەبات لەلایەن چەكدارە تیرۆریستەكان تاوتوێ كرا و سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە هێزە ئەمنیەكانی عێراق ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بە سزای خۆیان دەگەیەنن و ئەوەشی خستەڕوو كە ئەنجامدانی دەستدرێژی و تاوانی لەمجۆرە ئیرادەی حكوومەتی عێراقی بۆ سەپاندنی قانوون و شكستدانی تیرۆر و تاوانكاری بەهێزتر دەكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.