Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 15:15

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ مووشه‌كه‌كانی خه‌بات ده‌ستی پێ كردووه‌

کوردستان TV
100%

شانه‌ی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شارۆچكه‌ی خه‌بات بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ كردووه‌.

شانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 1ی ئایاری 2022، جارێکی تر گرووپەکانی دەرچوو لە یاسا، لەشاره‌دێی بەرتلەی شارۆچكه‌ی حەمدانییەی پارێزگای نەینەواوە، شەش مووشەکیان ئاراستەی سنووری قەزای خەبات کرد.

ڕاشیگه‌یاند: مووشەکەکان لەنێوان زێی گەورە و قەزای خەبات کەوتوونەتە خوارەوە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: مووشه‌كه‌كان هیچ زیانێکی گیانی بەدوای خۆیدا نه‌هێناوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەمبارەیەوە دەستیان پێ کردووە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئەمە چەندینجارە لەو ناوچەیەوە، مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی شارۆچكه‌ی خەبات دەکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.