Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 15:17

مسته‌فا كازمی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان: عێراقییه به‌وه‌فاكان هه‌ر له‌ خۆشی و سه‌ربه‌رزی دابن

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ په‌یامی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ڕایگه‌یان كه‌ هه‌موو ساڵیك عیراقییه به‌وه‌فاكان له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات هه‌ر له‌ خۆشی و سه‌ربه‌رزی دابن.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تویتێكی به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند "جەژنی ڕەمەزان لە هەموو عێراقییەکان و جیهانی ئیسلامی و سەرجەم مرۆڤایەتی پیرۆز بێت".

ڕاشیگه‌یاند "خودا عێراق بپارێزێت و ئاشتەوایی و دڵنیایی لە شارەکانی و خۆشویستنی نیشتمان لە دڵی کەس و کارمان بەردەوام بکات".

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند " هەموو ساڵێک عێراقییە باشە بەوەفاکان لە سەرانسەری وڵات هەر لە خۆشی و سەربەرزی دابن".

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.