Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 15:15

سه‌رۆكی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووك – گەرمیان جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان پیرۆز ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووك – گەرمیان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گشت موسڵمانان له‌ كوردستان و جیهان كرد.

كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووك – گەرمیان ڕایگه‌یاند: سڵاو و ڕێز دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدان و شەهیدانی ئەنفالکراو و گشت خوشك و برا پێشمەرگە سەربەرزەکانی ڕێگای ئازادی گەل و خاکی کوردستان و سەرۆکی هێژا ڕێزدار جەنابی سەرۆك بارزانی.

ڕاشیگه‌یاند: هەر بەو بۆنەیەوە  پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی دڵسۆز لە کوردستان و گشت جیهان  دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین ڕێگای ڕاست بەنسیبی هەموومان بکات.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پشتیوان بەخوای گەورە و بە گەلەکەمان ئەو ڕۆژە نزیکە کە وەکو گەلانی دیکەی سەربەخۆ لە جیهان، مافی ڕەوای گەلەکەمان و سەربەخۆیی خۆمان بە تەواوەتی بەدەست بێنین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.