Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 15:13

شیعه‌كانی عێراق به‌فه‌رمی سێشه‌میان كرده‌ جه‌ژن‌

کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان به‌فه‌رمی دووسبه‌ی سێشه‌می كرده‌ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز.

نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سبه‌ی دووشه‌م درێژكراوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌.

ڕاشیگه‌یاند: دووسبه‌ی سێشه‌م ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی شه‌وال و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز.

نووسینگه‌ی گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان هیواشی خواست خێر و خۆشی بڕژێ به‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانانی جیهان.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له‌ شاره‌ سوننه‌نشینه‌كانی عێراق و هه‌روه‌ها زۆرێك له‌ وڵاته‌ ئیسلامییه‌كان به‌ فه‌رمی  سبه‌ی دووشه‌میان كردۆته‌ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی مانگی ڕه‌مه‌زان .

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.