Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 15:16

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌بۆنه‌ی جه‌ژن جه‌خت له‌ یه‌كڕیزی و برایه‌تیی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌

کوردستان TV
100%

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان په‌یامی پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌م بۆنه‌ پیرۆزەوەدا جەخت له‌سەر یەکڕیزی و هەماهەنگی نێوان حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ڕاشیگه‌یاند: بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، جەژنی تەبایی و لێبوردەیی، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، بە شیوەیەکی تایبەت پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەکانمان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و، کادیر و ئەندامان و جەماوەری خۆڕاگری پارتیمان دەکەین و، ھیوای ئاسودەیی و جەژنێکی خۆش بۆ ھەموو لایەک دەخوازین.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەو بۆنە پیرۆزەوە جەخت دەکەینەوە سەر یەکڕیزی و هەماهەنگی نێوان حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان و بەهێزکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی و پێکەوەژیان، هەروەها پتەوترکردنی رەوشی سەقامگیری هەرێم و فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسوودەیی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکانمان.

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هیواشی خواست جەژنی پیرۆزی رەمەزان، کە جەژنی خێر و هاتە، دەرفەتێکیش بێت بۆ کۆتایهاتنی کێشە و گیروگرفت و قەیرانەکان و جەژنێکی هیوابەخش بێت بۆ گەلەکەمان و، هەموو لایەک لە ناخۆشی و نەخۆشی بەدوور بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.