Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 16:26

دوو مووشەك ئاراستەی نزیك بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد كران

کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو دوو مووشەك ئاراستەی نزیك بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق كران كە سەربازانی ئەمریكی لێن.
لەمبارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا تیشك خراوەتە سەر ئەوەی كە دوو مووشەك لە نزیك بنكەی سەربازی عەین ئەسەد كەوتوونەتەوە. رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی و مادی لێ نەكەوتووەتەوە.
تیشكیش خراوەتە سەر ئەوەی یەكە ئەمنییەكان دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوە لە بابەتەكە، ئاماژە بەوەش دراوە وردەكارییەكانی رووداوەكەیش دواتر بۆ رای گشتی دەخرێتە روو.
میدیا خۆجێیەكان باسیان لەوە كردووە كە یەكێك لە مووشەكەكان چوار كیلۆمەتر لە دوور بنكەكە كەوتووەتە خوارەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.