Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:27

ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە

کوردستان TV
100%

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە سبەی تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنە.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لێژنەی بینینی مانگ، هیلالی مانگی نوێیان لە هەرێمی کوردستان نەبینیوە، بۆیە بەپێی بەڵگە شەرعییەکانی بەردەست ڕایدەگەیەنین کە سبەی یەکشەممە تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی مانگی ڕەمەزانە.

هاوکات وەقفی سوننی عێراق و وڵاتی سعوودیەش بەهەمان شێوە ئاماژەیان بەوەدا کە ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.