Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 20:20

کەی هیلالی مانگی نوێ لە کوردستان بەچاو دەبینرێت؟

کوردستان TV
100%

ارەزایەکی بواری فەلەکناسی و ئەندام لە کۆمەڵەی گەردوونناسی تێکساس ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە مەحاڵە بەچاو مانگ ببینرێت، بەڵام درەنگانی ئەمشەو دەتوانرێت بەئاسایی مانگ بەچاو ببینرێت.

لوقمان حەوێز شارەزایەکی بواری فەلەکناسی و ئەندام لە کۆمەڵەی گەردوونناسی تێکساس لە بڵاوکراوەیەکدا لە فەیسبووکەکەی خۆی نووسیویەتی "بەپێی زانیاری زۆر ورد کە هەمانە لەسەر سوڕانەوە و شوێنی مانگ بە دەوری زەوی بە بەردەوامی لە ڕێگەی ڕوانگەکردنی گەردوونی دەتوانین دەستپێک یان سەرەتای هەموو مانگێک لە تەقویمی قەمەڕی تا ڕادەی خولەک و چرکە بزانین بۆ هەر بست و ڕووبەرێکی سەر هەسارەکەمان، ئەو سەرەتایە لە شوێنێکی سەر هەسارەکەمان جیاوازە بۆ شوێنێکی تر بەتایبەتی ئەگەر دوری نێوان دوو شوێنەکە لەسەر هێڵی درێژی زۆر بوو، واتە بۆ نموونە لەنێوان دوو ووڵاتی تەنیشت یەکتر.

هەروەها دەڵێت: دەستپێک یان کاتی سەرەتای مانگی نوێی تەقویمی قەمەڕی بۆ هەرێمی کوردستان و بە وردیش بۆ شاری هەولێر ئەم کاتەیە:  شەوی 30 ی مانگی نیسان، کاتژمێر 11:28ی شەو، واتە ئەمشەو شەممە 32 خولەک پێش نیوە شەو دەستپێک یان سەرەتای مانگێکی نوێیە بە پێی تەقویمی قەمەڕی.

ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەمە مانای ئەوەیە ئەمڕۆ ئێوارە شەممە 30 نیسان پێش یان پاش خۆرئاوا بوون هیلالی مانگێکی نوێ لە کوردستان بەچاو نابینرێت هەرچەندە هەوڵی ئەوەش بدرێت.

جەختی کردۆتەوە کە دەتوانرێت هیلالی یەک شەوەی مانگ لە ناوچەکانی کوردستان ببینرێت لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە یەکسەر دوای خۆر ئاوابوون ئەگەر ئاسۆی ئاسمان ڕوون بێت و دوکەڵ و تەپوتۆز بەری ئاسۆی نەگرتبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.