Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:23

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە سەرۆکی  فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆکی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان مەسرور بارزانی له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا سەرەخۆشی له‌ سەفین دزەیی سەرۆکی  فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ( کاکە دزەیی) خاڵی.

سه‌رۆکی حکوومەت هاوخه‌می خۆی  پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به‌ بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی، بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.