Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:22

وەزارەتی تەندروستی ڕێنمایی و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ شەممە ڕێنمایی و خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بڵاوکردەوە.

وەزارەتەکە لە نووسراوێکدا نووسیویەتی "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەردەوامبوون و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ڕەچاوی ئەم ڕێکارانەی خوارەوە بکرێت:

1. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان.

2. بۆ هەرکارێکی پێویست و لەنەکاو پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.

3. لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.

4. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بەبەردەوامی ئێشکگری.

5. هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لەڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەراتیەکان دەبێت.

6. ئاماری ڕۆژانە دەبێت لەماوەی (24) کاتژمێر لەڕێگای پەیوەندی لە (08:00) ی بەیانی تاکوو (08:00) بەیانی ڕۆژی دوایی ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەراتیيە گشتیيەکان.

7. ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.

8. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین و سوتەمەنیەکان بکرێت.

9. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراک بکرێت.

10. هێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە.

11. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکرێت.

12. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.

13. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.

14. یمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (122) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بەشێوەی (24) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.

15. تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام بن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.

16. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام بێت.

17. بەردەوام بوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی پشکنینی کۆرۆنا و چارەسەری.

18. دانانی میکانیزمێکی گونجاو بۆ پێدانی ڤاکسین لە ڕۆژانی پشوو لەکاتی پێویست."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.