له‌رووداوێكی هاتووچۆدا لە سەر رێگای چەمچەماڵ ــ سەنگاو 13 پێشمه‌رگه بوونه قوربانی.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكرده‌وه، کەمێک پێش ئێستا لە سەر رێگای چەمچەماڵ ــ سەنگاو نزیک فەرماندەی پیادەی کەرکوک (مەنیلە)، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە (زیل) وەرگەڕا، بەهۆی رووداوەکەوە 12 پێشمەرگە بریندار بوون و پێشمەرگەیەکیش بەناوی نڤام جاسم محه‌مه‌د تەمەن (51) ساڵ گیانی لەدەستدا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه راشیده‌گه‌ێنێت، دەستبەجێ تیمی فریاکەوتنی خێرا 122 سەر بە بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بەهانای بریندارەکانەوە چوون بەمەبەستی چارەسەری بەپەلە گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ لە ئیستادا لە ژێرچاودێریدان.
لەرووداوێکی هاتووچۆدا 12 پێشمەرگە برینداربوون و پێشمەرگەیەکیش گیانی لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.