Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:18

حكوومه‌تی هه‌رێم پردی ڕێگەی هەولێر - كەركووك نۆژەن دەكاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی لەلایەن تیمی ئەندازیاریی شارەوانیی هەولێرەوە تێبینی كرا كە ژێر پردی ڕێگەی سەرەكیی هەولێر-كەركووك دووچاری مەترسیی داڕمان بووەتەوە، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنی پەیوەندار دەستیان بە كاری نۆژەنكردنەوەی ژێر پردەكە كرد و ئێستا كاركردن تێدا دەستیپێكردووە.
پرۆژەكە بە گوژمەی (333٫136000) لەسەر بودجەی وەزارەتی ناوخۆ و لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە سەرپەرشتیی كاری نۆژەنكردنەوەی دەكرێت، پردەكە ڕۆژانە هاتوچۆی هەزاران ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر و هاتوچۆی هاووڵاتییانی شاری هەولێر و دەوروبەری، هەروەها شاری كەركووك و بەغدا و شارەكانی دیكەی عێراقی بەسەرەوە. 
ئێستا بە سەدان ئامێر و كرێكار و تیمی شارەوانی كار لە پرۆژەكەدا دەكەن و چاوەڕێش دەكرێت لە ماوەی 10 بۆ 15 ڕۆژدا تەواوی كارەكانی كۆتایی بێت كە بەهۆیەوە مەترسیی داڕمانی پردەكە نامێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.