Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:31

شاندێکی باڵای سوپای عێراقی فیدڕاڵ گه‌یشته‌ شنگال

کوردستان TV
100%


شاندێکی باڵای سوپای عێراق، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا گەیشتە شارەکە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ شەممە ھەریەک لە سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شممەری و یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆنەکان، فەریق روکن قەیس محەمەداوی و فەرماندەی ھێزە وشکانییەکان، فەریق روکن قاسم محەمەداوی گەیشتوونەتە قەزای شنگال.

باسی لەوەش کردووە کە ئامانج لە سەردانەکە، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی قەزای شنگال.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت لە ماوەکانی رابردوودا لە کۆمەڵگای دکۆرێ سەربە ناحیەی سنونێ باکووری چیای شنگال شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای عێراق و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە رووی دا.


رۆژی نۆی تشرینی یەکەمی ساڵی 2020، حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ قەزاکە رێککەوتن.

بەپێی رێککەوتنەکە، ئیدارەیەکی ھاوبەش لەنێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی ھەرێم لە شنگال دروست دەکرێت و دۆسیەی ئەمنیی شارەکە بە پۆلیسی خۆجێی و پاراستنی دەرەوەی شارەکەش بە سوپای عێراق و پێشمەرگە دەسپێردرێت و سەرجەم گرووپە چەکدارییە نایاساییەکان دەچنە دەرەوەی سنووری قەزاکە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.