Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:29

تەندروستی عێراق هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەدات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ھۆشداریی دا لە بڵاوبوونەوەی پەتای خوێنەربوونی ڤایرۆسیی لە راگەیاند کە تا ئێستا ھیچ ڤاکسینێک دژبە پەتاکە نەدۆزراوەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ریاز عەبدولئەمیر حلفی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی "ئەلسەباح"ی نیمچە فەرمی ئاماژەی بەوەداوە کە لە ساڵی 2019، 20حاڵەت و لە ساڵی2021دا، 19 حاڵەتی تووشبوون بە پەتای خوێنەربوونی ڤایرۆسیی لە عێراق تۆمارکرابوون و گوتی: لەمساڵدا تا ئێستا 18 حاڵەتی تووشبوون بە پەتاکە لە عێراقدا تۆمارکراوە، ئەمە جگە لەوەی چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تاکە لە پارێزگای زیقار و چەند حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدان لە پارێزگاکانی دیوانییە، نەجەف و موسەننا تۆمارکراون.

ریاز عەبدولئەمیر حلفی راشیگەیاندووە کە تا ئێستا ھیچ چارەسەر و ڤاکسینێک دژبە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی نەدۆزراوەتەوە و دوایشی لە کەسانی تووشبوو بە پەتاکە کرد کە لە قۆناغی یەکەمی تووشبوونیاندا سەردانی نەخۆشخانە بکەن، بۆ ئەوەی خۆیان لە مردن رزگار بکەن.

رۆژی 19ی ئەم مانگە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، تۆمارکردنی چوار حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەھۆی پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی و 18 حاڵەتی تووشبوون بە پەتاکەی راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە 26ی تەمووزی رابردوو، یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی راگەیاندبوو.

بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی تەندورستیی جیھانیی، رێژەی گیانلەدەستدان بەھۆی پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی، دەگاتە 40 لەسەدا.

پەتاکە لە رێگای پەلەوەر و ئاژەڵدارییەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و دواتر لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.