Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:31

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان ده‌كات

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2022/4/30 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ  ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان پێشمه‌رگه‌ى دێرین و پارێزگارى پێشووترى دهۆك، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبووى دایكیان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆیان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد.

وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. 
لاى خۆیه‌وه‌ ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌كه‌یان بۆ هاوسۆزى و هاوخه‌میى  نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.