Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:21

بەرپرسی لقی 15ی خانەقین: داعشەکانی سووریا گه‌یشتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و لە شاخێکی ناوچەی نەفتخانە خۆیان حەشار داوە

کوردستان TV
100%

 تا دێت مەترسیی داعش بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکان زیاتر دەبێت و بەرپرسێکی پارتییش لە خانەقین دەڵێت، داعشەکانی سووریا گەیشتوونەتە ناوچەکە و ژمارەیەکی بەرچاوی داعش خۆیان لە شاخێکی ناوچەکە حەشار داوە.

جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی لقی 15ی خانەقین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی سنووری خانەقین و گەرمیان و دیالە مەترسیی زیاتریان پەیدا کردووە و تاکتیکی نوێ بەکار دێنن، بەتایبەتی دوای ئەوەی ژمارەیەک چەکداری داعش لە سووریاوە گەیشتوونەتە ناوچەکە، ئێستا داعش سێ ڕێگا بۆ کردەوەی تیرۆریستی بەکار دێنێت، ئەوانیش بریتین لە بەئامانجگرتنی جووتیاران و ڕفاندنی ھاووڵاتییانی ناوچەکە و بەکارھێنانی چەکی قەناسی پێشکەوتوو بۆ پێکانی ھێزە ئەمنی و سەربازییەکان و دانانەوەی بۆمب.

 دەشڵێت: ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش خۆیان لە زنجیرەشاخێکی لای نەفتخانە حەشار داوە کە درێژیی شاخەکە 80 کیلۆمەتر دەبێت و ھیچ ھێزێکی پێشمەرگە و عێراقیش لەو سنوورە نییە، تەنیا ھێزی حەشدی شەعبی لەوێن کە ناتوانن بەرەنگاری داعش ببنەوە.

جەعفەر شێخ مستەفا ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووه‌: ناوچەیەکی بەرفراوان ھەیە لە دەوروبەری ئاوی حەمرین کە ھیچ ڕێگایەکی بۆ ناچێت و داعش سوودی لەو بۆشاییە ئەمنییە بینیوە بۆ ئەوەی جووڵەی زیاتر بکات، پێشتر بەھۆی ھەبوونی پێشمەرگەوە تا ڕادەیەکی باش ڕێگە لە جووڵەی چەکدارانی داعش دەگیرا، بەڵام ئێستا عێراق نیازی نییە بچێتە ھەموو شوێنێک بۆ لەناوبردنی داعش و لە زۆر شوێن پەلاماری ھێزە عێراقییەکان دەدرێت و بەدوایدا ناچن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.