Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:30

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تونێلی دەربەندیخان نۆژەن دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی دوێنی پێنجشه‌ممه‌ به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگر به‌هۆی گڕگرتنی تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نییه‌وه‌ لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان سووتان، ئەمەش زیانێكی زۆری ماددی دروست بوو، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تونێلەکە نۆژەن دەکرێتەوە.

دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتین بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنییەتی ڕووداوەکە و پلانیش بۆ چارەسەرکردنی دابنێین.

ڕاشیگەیاند: ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەم تونێلە، هەروەها ڕێگەی به‌رده‌كه‌ڕ- ناوتاق- چه‌مه‌رگه‌ قیڕتاو ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی وه‌ک ڕێگەیەکی شوێنگرەوە به‌كاربهێندرێت و كێشه‌ی هاتووچۆ دروست نه‌بێت.

ئاماژەی بەوەش دا لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لە ماوەیەکی نزیکدا لێژنەیەکی هاوبەش پێکهێنراوە، لەنێوان وەزارەتەکانی پلاندانان و ئاوەدانکردنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمپانیا باشەکانی ناوچەکە بۆ کارکردن بۆ دروستکردنی دوو تیوبی دیکە بۆ تونێلەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.