Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:38

حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 4 ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە هەولێر خەرج دەکات

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بووجەی وەزارەتی شارەوانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار دا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کەمئاوی لە پارێزگای هەولێر و دەروبەری.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: لەسەر بوودجەی ئاسایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی چوار ملیار و زیاتر لە 707 ملیۆن دینار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر و دەوروبەری.

ڕاشیگەیاند: لەسەر بوودجەی ئاسایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی چوار ملیار و زیاتر لە 707 ملیۆن دینار كە ئەم گوژمەیە بۆ ئامادەسازیی ڕووبەڕووبوونەوەی كێشەی كەمئاوییە لە شاری هەولێر و دەوروبەری لە هاوینی ئەمساڵدا.

ئاماژەی بەوەش دا کە بە گوێرەی بڕیارەكە، ئەو چوار ملیار و زیاتر لە 707 ملیۆن دینارە بە مەبەستی جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی ئاوە لە هەولێر و دەوروبەری، وەك ڕاكێشانی هێڵی كارەبا بۆ بیرەكان و دابینكردنی سێتی پەمپی ئاسۆیی و بۆستەرەكانی ناو شاری هەولێر و چاككردنەوەی موەلیدەی بیرەكان و كڕینی كەلوپەلی پێویست بۆ پڕۆژەكانی ئاوی ئیفراز/3 و بەكرێگرتنی تانكەر بۆ دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر و دەوروبەری خەرج دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.