پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 10 شوێنی فرۆشتنی گۆشتیان داخستووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشێلی ڕێنماییه‌كانیان كردووه و ئاژه‌ڵیان له ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربڕخانه‌ی فه‌رمی سه‌ربڕیوه.
دوابەدواى کۆبوونەوەى دوێنێ چوارشه‌م لە دیوانى پارێزگا لەبارەى نەخۆشی (تای خوێنبه‌ربوون) (الحمی النزفیه) کە نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی زۆر مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ و له ڕێگه‌ی ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه و بڕیاری پارێزگای هەولێر کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگا نادرێت ئاژەڵ لە دەرەوەى کوشتارگەکان بەبێ پشکنینى ڤێتەرنەرى سەرببڕدرێت لەبەردەم دوکان و شەقامەماکان.
ئەمڕۆ پێنچشەم لەژێرفەرمانی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، پۆلیسی شارەوانی و تیمەکانی پەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بەرامبەر هەموو ئەو کەس و شوێنانەی کە پێشیلی ئەم بڕیارە دەکەن و ئاژەڵ لە دەره‌وەی سەربڕخانەی فەرمی سەردەبڕن و دەبنە هۆی درووستبوونی مەترسی لەسەر هاووڵاتییان، هەڵمەتێکی فراوانیان ئەنجام دا.
لەئەنجامی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا (10) شوێن داخران و ئەو بڕە گۆشتەی کە لە شوێنەکانیش بوون دەستیان بەسەردا گیرا و ڕێکاری پێویستی یاسایی بەرامبەر خاوەنی شوێنەکانیش دەگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.