سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشهممه 28 ى 4ى 2022، یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێل بە دیزاین و سیستەمی نوێ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی چاپکرا و بە کردەیی کرا بە ئۆتۆمبێلی تایبەت / تۆماری یەکەم جار.
لە ئەمڕۆ بە دواوە ئەم سیستەمە نوێیە پەیڕەو دەکرێت و لە دوای جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ڕێنمایی زیاتر دەردەکرێت بۆ پۆڵێن و جۆرەکانی تری سوارڕەوەکان.
جێی ئاماژەیە یەکەم تابلۆ بەم دیزاین و سیستەمە نوێیە درا بە هاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری کەرکوک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.