لە گەڕی سێیەمی قۆناغی شازدەی خولی باسكەی یانەكانی ئەوروپا، یانەی بارسێلۆنا سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە حەفتاوپێنج خاڵ بەرامبەر بە شەست و شەش خاڵ لە یانەی بایرن میونشنی میوانداری بردەوە. یاریەكە لە هۆڵی ئاودی دۆم لە میونشن بەڕێوەچوو، لە نیوەی یەكەمی یاریەكەدا، بارسێلۆنا بە چلونۆ خاڵ بەرامبەر بە سیی و یەك خاڵ لەپێش میواندارەكەی بوو.
لە نیوەی دووەمیش ئەم پێشكەوتنەی بارسا بەردەوام بوو تا ڕووبەڕوو بوونەوەكەی بە جیاوازی نۆ خاڵ بە سوودی خۆی تەواوكرد، یاریزان نیكۆلا میرۆتیچ ڕۆڵی كاریگەری لەم بردنەوەی تیپە كاتالۆنیەكە هەبوو و بیست و پێنج خاڵی لە یاریەكە تۆماركرد.
بەم ئەنجامەش بارسێلۆنا لە كۆی سێ گەڕی قۆناغی چارەگی كۆتایی بە دوو سەركەوتن بەرامبەر بە سەركەوتنێك پێش بایرن كەوت و سبەی شەو هەردوو تیپ لەسەر هەمان هۆڵ و لە گەڕی چوارەم جارێكی دیكە ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە .
له باسكهی ئهوروپا بارسێلۆنا سهركهوتنی بهسهر بایرن میونشن تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.