ئونای ئێمری ڕاهێنەری یانەی ڤیاریال لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند كە ئەگەر بگەیتە قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ ئەوا دەبێت ڕووبەڕووی تیپێك ببیتەوە كە پاڵێوراوی بردنەوەی نازناوی خولەكەیە، لیڤەرپولیش تیپێكی گەورەیەو بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ پاڵێوراوە.
ئێمری گوتیشی، هەوڵماندا كۆنتڕۆڵی یاریەكە بكەین، بەڵام یاریزانانی لیڤەرپول بە ئاست بەرزی خۆیان ڕێگەیان پێنەداین و ئەگەری ئەوەش هەبوو ئەنجامەكە بۆ تیپەكەمان سەختتر بێت، ڕاهێنەرە ئیسپانیەكە جەختیشیكردەوە كە هێشتا دەرفەت لەبەردەمیاندا ماوەو دڵنیایی خۆی دەربڕی لەوەی یاری گەڕی هاتن جیاواز دەبێت.
راهێنهری ڤیاریاڵ: لیڤەرپولیش تیپێكی گەورەیەو بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ پاڵێوراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.