سەبارەت بە یاری نێوان لیڤەرپول و ڤیاریال، یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری لیڤەرپول لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەنجامی یاریەكە دەربڕی و ڕایگەیاند كە یاریزانانی تیپەكەی ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكردو بە شایستەییەوە سەركەوتنیان بەدەستهێنا.
كلۆپ ئاشكراشی كرد كە سەرەڕای ئەوەی لە گێمی یەكەم بە تەواوی كۆنتڕۆڵی یاریان كردبوو، بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربكەن، لە گێمی دووەمیش بەسەر كەشی ڕووبەڕوو بوونەوەكەدا زاڵ بوون و بە تۆماركردنی دوو گۆڵ یاریەكەیان بە سوودی خۆیان تەواوكرد.
كلۆپ ستایشی یاریزانانی تیپەكەی كرد كە بەو پەڕی ئارامیەوە بەرپەرچی هێرشە هەڵگەڕاوەكانی ڤیاریالیان دایەوەو ئەمەش خاڵێكی ئەرێنی بوو بۆ دەرچوون بە ئەنجامێكی باش لە یاریەكەدا.
هاوكات ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە ڕوونیشیكردەوە كە سەرەڕای بردنەوەیان لە یاری دوێنێ شەو، بەڵام هێشتا هیچ شتێك یەكلایی نەبۆتەوەو لە یاری گەڕی هاتنیش بە دەروونێكی ئاسوودە دەچنە ئیسپانیاو جارێكی دیكە لەبەرامبەر ڤیارال یاری دەكەن.
كلۆپ: بە شایستەییەوە سەركەوتنمان بهسهر ڤیاڕیاڵ تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.