گه‌ر خاڵه ( سێوه ) به‌و سرووت و قه‌داس و تێكست و ده‌قه نابینایانه فرچكی كه‌وتبێ كه له كڵێساكانی ( هه‌رمۆته ) بێ ناز ده‌كه‌وتنه به‌ر ره‌شه‌بای بێ به‌زه‌یی, ئه‌وكاته ده‌توانین سه‌ره‌تاییه‌ك یاخود ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌ستنیشان بكه‌ین كه هه‌میشه ئاوازی ره‌سه‌ن ده‌بێ مێژوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌ری و شانازی پاڵپشتی بێ .
خاڵه ( سێوه ) تۆزقاڵێك له‌و ره‌وته هونه‌رییه لانادات كه ده‌نگ و خاڵه ده‌روونییه‌كانی ناوه‌وه‌ی ئه‌مری پێ ده‌كات له ده‌ربڕینی هونه‌ری .
ئه‌و كاته ترۆپكی داهێنانه كه گۆرانیبێژ راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژیانی واقیعیانه‌ی خۆی بكات.
( ئه‌رێ گورێ گوره جوانێ سینگ سپیێ مه‌مك فنجانێ ) ده‌قێكی مردوو بووه تا ئه‌و كاته‌ی به ئاوازێكی ئه‌دلیب ( Adlib ) واتا ئاوازی بێ ریتم و ره‌زم گیانی به‌به‌را كراوه و ده‌توانین به یه‌كه‌مین به‌رهه‌می كوردی له‌قه‌ڵه‌می بده‌ین كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی ده‌ره‌كی و لاوه‌كی ئه‌م و ئه‌وی به‌سه‌ر نییه, ( مه‌به‌ست لێره‌دا ده‌رو دراوسێی و جیران و دۆست و دوژمنه).
مه‌قام واته په‌یژه‌ی ئه‌و ئاوازه بێ ریتمه مه‌قامی (حیجاز )هو له نێو میلله‌ته رۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا به‌زۆری و بۆری به‌كارهاتووه, به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا گرنگه‌و پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بكرێ له‌و چامه‌یه بێ ڕه‌زمه‌ی( ئه‌رێ گورێ ) دوو جه‌مسه‌ری دژ به‌یه‌ك له‌یه‌ك كاتدا كۆبوونه‌ته‌وه, ده‌نگی پر میهر و ڕه‌سه‌ن و مۆركی كوردییانه‌ی خاڵه (سێوه) له‌گه‌ڵ ئاوازی ئامێره‌كانی موزیك كه به هیچ كڵۆجێك ناچێته خانه‌ی ئاوازی ره‌سه‌ن و ته‌نانه‌ت ( ته‌رجومه ) ی ده‌نگی ره‌سه‌نی خاڵه ( سێوه) ش ناكات؟,
كه‌واته لێره‌دا خاڵێكی گرنگ سه‌رهه‌ڵده‌دا ئه‌ویش هیچ كات ئاوازی ئامێره‌كان نه‌یاتوانیوه خاڵه ( سێوه ) له‌و ئازاره ده‌روونییه داببڕێ كه له‌نێو عه‌قڵ و هه‌ست و نه‌ستیدا په‌نگی خواردبۆوه .
له هه‌مان كاتدا ئه‌و ئاوازه ره‌سه‌نه به هیچ له‌و ژه‌نیارانه (عازف)انه هه‌زم نه‌كراوه‌و نه‌یانتوانیوه مۆرك و ئه‌دای كوردی به‌رجه‌سته بكه‌ن و بیخه‌نه ژێر ركێفی خۆیان.
ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رك به‌و حاڵه‌ته گرنگه بكه‌ین كه‌وا هه‌ندێ ئاوازی ره‌سه‌نی كوردی هه‌ن مه‌حاڵن به‌كه‌سێك بژهندرێن كه هه‌ڵگری گشت سیفه‌ته‌كانی ره‌سه‌نایه‌تی و مێژوویی و كلتووریی ده‌وڵه‌مه‌ندی كوردین.
(سێوه) ی هونه‌رمه‌ند هونه‌ره خۆڕسكهكهی له خزمه‌ت بابه‌ته هه‌نوكه‌ییه‌كانی ئهوساتدا بوو ، ناسینه‌وه‌ی فۆڕم (Form)وفرێز(Frise)كهدانزا (Cadanza)هكوردییهكان به‌ڕای ئێمه كارێكی ئاسان و ساكار نییه, چونكه مه‌قامه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له‌نێو گشت ئه‌و گه‌ل و وڵاتانه هاوبه‌شه‌ن كه ده‌كه‌ونه رۆژئاوای كیشوه‌ری ئاسیا.
مه‌قامی كورد ( kurdscale ) له‌نێو گشت ئه‌و وڵاتانه‌دا به‌كاردێت كه خاوه‌ن كیانێكی سه‌ربه‌خۆن, كاره‌ساته‌كه ئه‌وه‌یه له‌لای ئێمه‌دا ته‌نیا ( 10-15 ) گۆرانی و مه‌قامی له‌سه‌ر دانراوه, كه‌چی خۆشییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه له‌هه‌موو شوێنێك له‌و شوێنانه پێی ده‌ڵێن ( مه‌قامی كورد )!!. كاره‌سات له‌وه‌دایه كه تۆ شتێك بزانی و هه‌تبێ, به‌ڵام كه‌س دانی پێدانهنێ !!!!!.
ئامانج غازی
خاره (سێوه) ئه‌فسانه‌ی ده‌نگ و شاده‌ماری موزیكی كوردی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.