دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی شارەوانی چەندین گوژمەی جیاجیای بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری سلێمانی خەرج كرد، چەند ڕۆژێكە پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی ئەو شارە لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە دەستیپێكردووە و ئێستاش بەردەوامە.
تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ماوەی هەفتەیەكە هەڵمەتێكی چڕیان بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شارەكە دەستپێكردووە، ئێستاش ئەو پرۆسەیە لەسەر شەقامی سلێمانی-تاسڵوجە بەردەوامە و كار بۆ چاككردنی چاڵ و شكستەكانی شەقامەكە دەكەن، جگە لەو شەقامە، تیمەكانی شارەوانی پرۆسەی نۆژەنكردنەوە لە شوێنەكانی دیكەش بەڕێوە دەبەن بۆ ئەوەی شەقامەكان لە تێكچوون بپارێزن.
وهزارهتی شارهوانی: پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی سلێمانی بەردەوامە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.