Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:11

وەزارەتی بازرگانی: ئەو گەنمەی بە ئاشەکان دراوە بۆ نانکردن زۆر باش و گونجاوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو گەنمەی دراوە بە ئاشەکان تاقیکرایەوە و دەرکەوت بۆ نان کردن زۆر باش و گونجاوە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکی ئاماژەی بەوە داوە کە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و پیشەسازی گشتی لە بەرێوەبەرایەتی دروستکراوی دانەوێڵەی ھەولێر تاقیکردنەوەیەک ئەنجام درا لەسەر ئەو گەنمەی لە سایلۆ وەرگیراوە بۆ ئاشەکان تاوەکو بکرێت بە ئاردی بایەعی کە بەڕێژەی %80 گەنمی خۆماڵی و 20%‏ گەنمی ئوستراڵی.

ئاشکراشی کرد کە دوای ئەوەی گەنمەکە کرایە ھەویر و دواتر کرایە نان، دەرکەوت نانێکی باشی لێ دروست دەبێت و بۆ نانکردن گونجاوە و گەنمەکە ماددەی ( برێمکس)ی تێدایە.

وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو کە تاقیکردنەوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە کارگەی بێتواتە ئەنجام درا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.