Erbil 23°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:20

پەیوەندیی بازرگانی هەرێمی کوردستان و نایزەرلاند پێشدەخرێت

کوردستان TV
100%

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە وەزیری هەماهەنگی و پەرەپێدانی بازرگانی نایزەرلاند کرد و تاوتوێی پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەردوولا کرا.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کەمال موسلیم لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە لیشا شراین ماخر وەزیری هەماهەنگی و پەرەپێدانی بازرگانی نایزەرلاند کرد و پاشان لەدانیشتنێکدا بە وردی باس لەپێشخستنی و پەرەپێدانی بارزگانی لەنێوان هەردولادا کرا.

ڕاشیگەیاند: لە دانیشتنەکەدا ئاماژەیان بە ئامانجی سەردانەکەیان کرد کە بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانیانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەڕووی بازرگانیەوە و هەروەها ئەنجامدانی چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ خاوەن کار و سەرمایەداری ناوخۆیی.

ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم دیدار و سەردانانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و بەتایبەت وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هۆکارێکی گرنگە بۆ پێشختنی بازرگانی لە هەرێم و هاوکاری بوژاندنەوەی زیاتری ژێرخانی ئابووری هەرێم دەدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.