حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزانی راگەیاند.
ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزانی دیاری کردووە و ھاتووە، رۆژی یەکشەممە یەکی ئایار تا رۆژی پێنجشەممە پێنجی ئایار پشووی جەژنی رەمەزانە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە رۆژی ھەشتی مانگی داھاتووە، دەوامی فەرمی لە دامەزراوە گشتییەکاندا دەست پێ دەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.