Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:12

كه‌شناسی هه‌رێم: باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، له‌م ماوه‌یه‌دا ئاسمانی پارێزگاكان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ باران بارین دەست پێدەکات لەناوچەی شاخاویەکان باران بارینی بەلێزمە و هەورە تریشقە دەبێت ، لەناوچەکانی دیكه‌شدا نمە باران و بارانی مام ناوەند دەبێت.

ده‌قی راگه‌یاندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌:
کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ چوار شەممە و سبەى پێنج شەممە 
* ئەمڕۆ چوار شەممە    ... پارێزگاى هەولێر 
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ باران بارین دەست پێدەکات لەناوچەی شاخاویەکان باران بارینی بەلێزمە و هەورە تریشقە دەبێت وە لەناوچەکانی تر نمە باران و بارانی مام ناوەند دەبێت وە لەکاتەکاتی دەرنگانی شەو باران بارین نامینێت .
*خێرایى با/ لە نێوان (5— 15 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
*مەوداى بینین/  ( 9 – 10 ) کم 
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو /    16پلەى سیلیزى 
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 23  پلەى سیلیزى 
*سبەى پێنج شەممە   ...
*کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لەکات و شوێنی جیاوازدا وە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا لە ناوچە شاخاویەکان بارانی بەلێزمە دەبارێت .
*خێرایى با/ لە نێوان (5— 15 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
*مەوداى بینین/  (9 — 10) کم
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو /   14  پلەى سیلیزى 
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 25  پلەى سیلیزى 

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ چوار شەممە و سبەى پێنج شەممە 
* ئەمڕۆ چوار شەممە    ... پارێزگاى دهۆک 
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران لەکات و شوێنی جیاواز وە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا بارانی مام ناوەند و لێزمە باران دەبارێت بەشوێیەکی پچر پچر بەتایبەت لەناوچە شاخاویەکاندا.
*خێرایى با/ لە نێوان (5 — 15 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
*مەوداى بینین/  10 کم 
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو /   16  پلەى سیلیزى 
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 24  پلەى سیلیزى 
*سبەى پێنج شەممە   ...
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور وهەورى تەواو دەبێت, لەگەل بارینی نمە باران لەکەتاکەنی دوای نیوەرۆدا وبارینی لێزمە باران لەناوچە شاخاویەکاندا بەشوێوەیەکی پچر پچر .
*خێرایى با/ لە نێوان (5 — 15 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
*مەوداى بینین/  (9 — 10) کم
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو /   14  پلەى سیلیزى 
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 26  پلەى سیلیزى 

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ چوار شەممە و سبەى پێنج شەممە 
* ئەمڕۆ چوار شەممە   ...   پارێزگاى سلێمانى  
*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاوزدا وە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا رێژەی باران بارین زیاد دەگۆرێت بۆ بارینی بارانی بەلێزمە , وە هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە بەتایبەت لەناوچە شاخاویەکاندا .
*خێرایى با/ لە نێوان (10— 20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
*مەوداى بینین/  ( 8 – 10 ) کم 
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 14  پلەى سیلیزى 
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 22  پلەى سیلیزى 
*سبەى پێنج شەممە   ...
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور وهەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەکات و شوێنی جیاوزدا هەندێک کات دەگۆرێت بۆ بارانی مام ناوەند و لێزمە باران بەتایبەت لەناوچە شاخاویەکاندا .
*خێرایى با/ لە نێوان ( 5 — 15 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
*مەوداى بینین/  ( 9 – 10 ) کم 
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 12 پلەى سیلیزى 
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 24 پلەى سیلیزى 

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ چوار شەممە و سبەى پێنج شەممە 
* ئەمڕۆ چوار شەممە  ... پارێزگاى هەڵەبجە
*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە جیا جیاکاندا وە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا بارانی بەلێزمە دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە    .
*خێرایى با/ لە نێوان (5 — 10 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
*مەوداى بینین/  10  کم .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو /  15 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 22 پلەى سیلیزى .
*سبەى  پێنج شەممە  ...
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران وە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ هەندێک کات دەگۆرێت بۆ لێزمە باران بەشوێیەکی پچر پچر .
*خێرایى با/ لە نێوان (5 — 10 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
*مەوداى بینین/ ( 10 ) کم. 
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 13  پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 24  پلەى سیلیزى .

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ چوار شەممە و سبەى پێنج شەممە 
* ئەمڕۆ چوار شەممە  ... پارێزگاى کرکووک
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا باران بارین دەست پێدەکات لەکات و شوێنی جیاوازدا لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با .
*خێرایى با/ لە نێوان (15 — 25 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
*مەوداى بینین/  (8 — 10) کم
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 15 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 25 پلەى سیلیزى. 
*سبەى پێنج شەممە  ...
*کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا .
*خێرایى با/ لە نێوان (5 — 10 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
*مەوداى بینین/  (10) کم
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 15  پلەى سیلیزى 
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 27 پلەى سیلیزى 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.