Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:19

پۆلیسی هه‌ولێر: ئەو ئافره‌ته‌ی ڕەیانی ته‌مه‌ن 17 ساڵی سوتاند دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%


پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌و زڕ داكه‌ی ڕه‌یانی سووتاند له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی ھەولێر بنکەی پۆلیسی کەسنەزان ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی سوتان، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا کچێکی تەمەن (17) ساڵ بەناوی (رەیان مەحموود جەمیل) لەلایەن باوە ژنەکەیەوە سوتێنراوە. دوای وەرگرتنی گوفتاری تاوانلێکراو کە لەلایەن باوەژنیەوە سوتێندراوە وە دەرکەوت کە رێژەی سوتانەکەی لە (%80) لاشەی داگرتووە.

هۆگر عه‌زیز راشیده‌گه‌ێنێت: دوای بەدواداچوونێکی ورد توانرا تۆمەتباری ئافرەت بەناوی (م. ح. ح.) دەستگیر بکرێت و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا بەپێی ماددە (408) لە یاسای سزادان، لەکاتی ئێستادا تۆمەتبار بەپێی هەمان ماددە بەندە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.