Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:17

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بڕیارێكی گرنگی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شانی ئاو ده‌ركرد

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: قەرزی یەكساڵی ئاو لە كاتی بەستنی پێوەردا لە 960 هەزارەوە دەبێتە تەنیا 120 هەزار دینار.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پێشنیازی وەزارەتمان لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و چارەسەركردنی گرفتی پێوەر بڕیارێكی دڵخۆشكەرانەی بۆ هاووڵاتییان دا كە بەهۆیەوە قەرزی ئەو هاوبەشانەی ئاو كە پێوەریان نەبەستاوە بە ڕێژەیەكی زۆر كەم دەكرێتەوە.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، وەك نموونە، ئەگەر هاوبەشێكی ئاو بەهۆی نەبەستنی پێوەرەوە لە ماوەی ساڵێكدا لە دەرەوەی شارەكان واتە نیشتەجێی قەزا و ناحیەكان، 960 هەزار دینار قەرزاری حكوومەت بێت، لە كاتی بەستنی پێوەردا  تەنیا 120 هەزار دینار دەداتە حكوومەت.
وه‌زاره‌ت راشیگه‌یاندووه‌، سەبارەت بە سنووری سەنتەری شارەكانیش بە هەمان شێوە ئەگەر هاوبەشێكی ئاو لە ماوەی ساڵێكدا 960 هەزار دینار قەرزار بێت، لە كاتی بەستنی پێوەردا قەرزەكەی بە لێخۆشبوونەوە دەبێتە 240 هەزار دینار، بەڵام ئەگەر هاوبەشان پێوەر نەبەستن، قەرزەكانیان لەسەر كەم ناكرێتەوە.
 ئەم بڕیارەی حكوومەت ڕاستەوخۆ لە بەرژەوەندیی هاوبەشانی ئاو دراوە، بۆیە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار داوا لەو هاوبەشانەی ئاو دەكات كە تاوەكوو ئێستا پێوەریان نەبەستووە، پێوەر ببەستن و لە بڕیارەكە سوودمەند بن.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.