به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له تۆنێلی ده‌ربه‌ندیخان، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له تۆنێله‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاگیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و سێشه‌م بارهه‌ڵگرێك له‌ودیوی تۆنێلی ده‌ربه‌ندیخان كۆنتڕۆلی له‌ده‌ستداوه و خۆی كێشاوه به بارهه‌ڵگرێكی تر.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی هه‌ردوو بارهه‌ڵگره‌كه، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له تۆنێلی ده‌ربه‌ندیخان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاگیراوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام زیانی ماددی زۆری هه‌بووه و هه‌روه‌ها به‌هۆی ڕژانی عه‌له‌فێكی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامی تۆنێله‌كه، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی به‌ته‌واوی ڕاگرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.