Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:15

له‌ حاجی ئۆمه‌ران 25 ته‌ن دۆشاوی ته‌ماته‌ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ وڵاتی ئێران

کوردستان TV
100%

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاشكرای كرد، بەهۆی دەرنەچوونی لە تاقیگە، زیاتر لە 25 تەن دۆشاوی تەماتەی قوتووبەند لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گەڕاندرایەوە وڵاتی سەرچاوە.

کۆمەڵگاكه‌ ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشه‌م بارێك ئاوی تەماتەی 830 گرامی بە بڕی 25 تەن و 80 کیلۆگرام بۆ وڵاتی ئێران گەرێندرایەوە.

ڕاشیگه‌یاند: هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاوه‌ ته‌ماته‌كان بەهۆی دەرنەچوونی لە پشکنینی تاقیگەیی له‌ هۆبەی وەرگرتنی نموونەی خۆراک بووه‌، چونکە لەگەڵ رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی نەدەگونجا و ڕێگە بە هاوردەکردنی بۆ ناو هەرێمی کوردستان نەدرا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هەر کاڵا و خواردن و خواردنەوەیەك لە مەرزی حاجی ئۆمەران ئەگەر لە تاقیگە پشکنینی بۆ کرا و لەگەڵ ڕێنماییەکان نەگونجا، لەلایەن لێژنەی هاوبەشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە سەرۆکایەتیی بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری كۆمه‌ڵگاكه‌ دەگەڕێندرێتەوە وڵاتی سەرچاوە و رێگە بە هاوردەکردنی‌ بۆ ناو هەرێمی کوردستان نادرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.