به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداری شوفێرانی كرده‌وه كه له‌مڕۆ سێشه‌مه‌وه ڕێگای گۆمه‌سپان داده‌خرێ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: له‌مڕۆ سێشه‌مه‌وه ڕێگای سه‌ره‌كی گۆمه‌سپان دادەخرێت و شوفێران دەتوانن ڕێگای لادانی کاتی بەکار بێنن کە دروستکراوە و دەبێتە ڕێگای هەمیشەیی بۆ ناوچەکە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هۆكاری داخستنی ڕێگاكه‌شی بۆ دروستكردنی به‌نداوی گۆمه‌سپان گه‌ڕانده‌وه كه كاره بیناسازییه‌كانی گه‌یشتۆته سه‌ر حه‌وزی ڕێگاكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.