Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:19

باڵیۆزی عێراق و به‌رپرسی مه‌كته‌بی پارتی له‌ میسڕ بارودۆخی عێراقیان تاوتوێ كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ باڵیۆزی عێراقی فیدڕالی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ وڵاتی میسڕ كۆبوونه‌وه‌ و هه‌ردوولا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخی عێراقیان تاوتوێ كرد.

‎ئەحمه‌د دلێمی باڵوێزی عێراق و شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر، لە دیدارەكه‌دا باسیان لە دوا پێشهاتەکانی عێراق و کوردستان کرد و هەردوولا جەختیان لە سەقامگیری عێراق کرده‌وه‌.

هه‌ردوولا هه‌روه‌ها هیوایان خواست دوای جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دانوستاندنی لایانەکان دەست پێ بکاته‌وه‌ و سەرۆک کۆمار هەڵبژێرن و هه‌روه‌ها حکوومەتێکی نیشتمانی پێک بێنن لەسەر بنەماکانی هەڵبژاردن.

هه‌روه‌ها بەرژەوەندییەکانی عێراق و بارودۆخی ڕەوەندی عێراقی و قوتابییان لە وڵاتی میسر تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە بوو.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.