جێگه‌ی سه‌رنج وتێڕامانه كه‌خوای گه‌وره له‌هه‌موو دروستكراوه‌كانیدا گرنگترین وگه‌وره‌ترین نوێنه‌ری بۆدیاری كردووین وه‌ك ده‌بینی گه‌وره‌ی كێوه‌كان عه‌ره‌فه‌یه،گه‌وره‌ی به‌رده‌كان به‌رده ڕه‌شه‌كه‌یه (حجرالاسود)،گه‌وره‌ی كانزاكان ئاڵتونه،گه‌وره‌ترینی مرۆڤه‌كان پێغه‌مبه‌رانن(د.خ) وه‌پێشه‌وای پێغه‌مبه‌رانیش حه‌زره‌تی محمد(ص)،گه‌وره‌ی مانگه‌كانی ساڵ ڕه‌مه‌زانه وگه‌وره‌ی ڕۆژه‌كانی ساڵ ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه‌وجومعه‌ش گه‌وره‌ی ڕۆژه‌كانی هه‌فته‌یه‌وشه‌وی قه‌ردیش گه‌وره‌ی شه‌وه‌كانه،مرۆڤ له‌ژیانیدا چه‌ند سات وكات وهه‌لی گه‌وره‌وگرنگی بۆهه‌ڵده‌كه‌وێ جا ئه‌گه‌ر به‌ژیرانه ئه‌وهه‌لانه بقۆزێته‌وه ده‌بێته خاوه‌نی توێشوو وسه‌روه‌ت وسامانێكی زۆرله‌دنیاو دواڕۆژدا،ئێستاش واین له خزمه‌ت یه‌كێك له‌وهه‌له‌زێڕینه‌دا كه له‌وانه‌یه جارێكی تربه‌خزمه‌تی نه‌گه‌ینه‌وه ئه‌ویش شه‌وانی قه‌دری پیرۆزه،با ئه‌وهه‌له‌ش بقۆزینه‌وه به‌مه‌به‌ستی زیاتر نزیك بونه‌وه له‌خوای په‌روه‌ردگار،له‌به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و شه‌وه‌یه ڕه‌مه‌زان خاوه‌نی ئه‌و ڕێزه‌یه وخاوه‌نی سوره‌تێكی ته‌واوه به‌ناوو ناوه‌رۆكه‌وه كه سوره‌تی (قه‌دره) و ده‌فه‌رموێ : [ انا انزلناه فی لیله‌ٍ القدر * وما ادراك ما لیله‌ٍ القدر * ... ئێمه له‌شه‌وی قه‌درا قورئانمان نارده خواره‌وه له (لوح المحفوڤ ) ه‌وه بۆ ئاسمانی دنیایه ،تۆ ئه‌ی محمد (ص) نازانی شه‌وی قه‌در چه‌ند گه‌وره‌یه ،... لیله القدر خیر من الف شهر* خێری تاعه‌ت و عیباده‌ت له‌و شه‌وه‌دا زیاتر‌و چاكتره له‌هه‌زار مانگ ! كه‌ده‌كاته (82 ) ساڵ و چه‌ند مانگێ ،بۆئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوی ته‌مه‌نی كورتی ئه‌م ئوممه‌ته بكاته‌وه له‌چاو گه‌لانی ڕابردوو ،...تنزل الملائكه والروح فیها باژنه ربهم من كل امر* له‌و شه‌وه‌دا جوبریل له‌گه‌ڵ فریشته‌كان به‌فه‌رمانی خوا دێنه سه‌ر زه‌وی بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌رمانه‌كانی خوا،...سـلام هی حتی مگلع الفجر ] سه‌لام كردنی فریشته‌كانه له موسڵمانان ، شه‌وی دابه‌زینی ئاشتی و ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌ته تا به‌ری به‌یانی . ئه‌م شه‌وه گه‌وره‌ترین شه‌وه له‌گه‌وره‌ترین مانگدا ، پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (د.خ) فه‌رمویه‌تی:{من قام لیله القدر ایمانا واحتسابا غفر له ماتقدم من ژنبه }(بخاری و مسلم )، واته : هه‌ركه‌س شه‌وی قه‌در زیندوو بكاته‌وه به‌عیباده‌ت كردن باوه‌ڕی پێ بێت وچاوه‌ڕوانی پاداشتی بێت،ئه‌وه خواله تاوانه‌كانی ڕابردووی ده‌بورێت،سه‌باره‌ت به‌ناوی قه‌در : هه‌ندێ له زانایان و توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندازه و قه‌ده‌ری هه‌موو شته‌كانی تێدا دیاری ده‌كرێت له (اللوح المحفوظ ) وه داده‌به‌زێ، بۆیه ئه‌و ناوه‌ی لێنراوه،هه‌ندێكی تر وتویانه : چونكه قه‌در و ڕێزی زۆره،پله و پایه‌ی به‌رزه لای خوا بۆیه ناوی قه‌دره .
گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و شه‌وه:موسته‌حه‌ببه كه له(10)شه‌وی كۆتایی دا بۆی بگه‌ڕێین ،له‌م ڕۆ به‌ولاوه،له‌شه‌وه تاكه‌كاندا ، به‌ڵام بۆچونی به‌هێز ئه‌وه‌یه كه له‌شه‌وی بیست و حه‌وتدایه،چون پێغه‌مبه‌ر فه‌رمویه‌تی:{ من كان متحریها فلیتحرها لیله السابع والعشرین }(مسلم)هه‌ركه‌سێ بۆی ده‌گه‌ڕێ با له‌شه‌وی (27) دا بیدۆزێته‌وه(ابن عباس )(خ )سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌له (27) دایه ، وه‌كو له‌وه‌ڵامی امامی عمردا وتی : چونكه ئاسمان ، زه‌وی ، حه‌وتن وه منداڵ به حه‌وت مانگی ده‌بێت ، له‌حه‌جدا ژماره‌ی به‌رده‌كانی ڕه‌جم و ته‌واف كردن و هات و چۆی سه‌فا و مه‌ڕوا هه‌موویان حه‌وت حه‌وتن ، گه‌ر سه‌رنجی سوره‌ته‌كه‌ش بده‌ی ووشه‌ی (فیها) كه بۆ شه‌وه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بیست و حه‌وته‌مین وشه‌یه ، وه ئه‌گه‌ر حسابی بیركاری بۆ بكه‌ین (لیله القدر ) نۆ حه‌رفه و سێ جار دووباره بۆته (3× 9) = 27 . له‌به‌ر ئه‌مانه هه‌موویان له‌شه‌وی (27) دایه ، بۆچونه‌كان جیاوازن به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی دیاری نه‌كردنی بۆ ئه‌وه‌یه تاكو سه‌رجه‌م (10) شه‌وه‌كانی عیباده‌ت بكه‌ین ،سه‌له‌فی صالحیش هه‌ر وایان كردووه،وه زۆرجاریش به‌ته‌واوی له‌ژماره‌ی ڕۆژه‌كانی ڕه‌مه‌زاندا دڵنیا نین ، له نیشانه‌كانی ئه‌وشه‌وه : 1 ـ له‌صحیحی مسلم دا هاتوه كه به‌یانیه‌كه‌ی تیشكی خۆر كز و زه‌عیفه . 2 ـ (ابن عباس) له پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌گێرٍیته‌وه كه : شه‌وه‌كه‌ی سافه ، نه‌سارده و نه گه‌رمه ، تیشكی ڕۆژه‌كه‌شی سوره . عائیشه(خ )پرسی له پێغه‌مبه‌ر (د.خ) كه‌له‌و شه‌وه‌دا بوین چی بڵێن ؟له‌وه‌ڵامی دا فه‌رموی بڵێ: {اللهم انك عفو تحب العفو فاعفوا عنی}(أحمد وابن ماجه)واته: بڵێ خوایه ته‌نها تۆ به‌خشنده‌یی و لێخۆشبونت پێ خۆشه،سا خوایه عه‌فوم بكه‌ی،ده‌ی با مه‌چه‌كی به‌ندایه‌تی لێ هه‌ڵكه‌ین و ئه‌و كاته‌زێڕینه به‌فیڕۆ نه‌ده‌ین،نه‌بادا نه‌یبینینه‌وه ،به‌ڵكو خوای گه‌وره خێری ئه‌و شه‌وه‌مان به‌نسیب بكات لێمان خۆش بێت .
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.