Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:18

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە فەخری كەریم كرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 2022/4/26 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ‏پێشوازی لە كەسایەتیی سیاسیی عیراق فەخری كەریم كرد.‏
لە دیدارێكدا دەربارەی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسیی وڵات، هەوڵەكان بۆ هەڵبژاردنی ‏سەرۆكی كۆمار و سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق، تەحەدییەكانی ئەم قۆناغە و ‏پێشنبینییەكان بۆ داهاتووی پرۆسەی سیاسی لە وڵات، گفتوگۆیان كرد و بیروڕایان گۆڕییەوە.‏
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی و گرنگیی هاریكاریی نێوان هێز و لایەن و پێكهاتەكانی ‏عیراق بۆ هەنگاونان بەرەوپێشەوە و دەرچوونی دۆخی سیاسی لە چەقبەستوویی و گەیشتن بە ‏دەرەنجامێك كە وەڵامدەرەوەی دۆخی ئێستا و داهاتووی وڵات و پێویستییەكانی بێت.‏
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.