Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 21:46

مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە ئێوارە خوانێکی بۆ ڕەوەندی عێراقی ئامادەکرد

کوردستان TV
100%

مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میسڕ بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە ئێوارەخوانێکی بۆ ڕەوەندی عێراقی لە وڵاتەکە ئامادەکرد. 

بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر  ئێوارە خوانێکی ئیفتاری ئامادەکرد بۆ رەوەندی عێراقی لە پێکهاتەی عەرەب و کورد، لە هوتێل هولدایان لە شاری قاهیرە بە ئامادە بوونی دیپلۆمات و کەسایەتی و راگەیاندکار و قوتابییان، شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی پێشوازی لە مێوانان کرد و سوپاسیکردن بۆ ئامادە بوونیان هیوای خواست خوای مەزن و دلۆڤان تاعەت و رۆژوی مانگی رەمەزانی پیرۆزی هەموو لایەک قەبووڵ بکات، هەروەها هیوای خواست کەوا بارودۆخی داخراوی سیاسی عێراق لە مانگە پیرۆزە و جەژنی رەمەزان کۆتای پێ بێت و لایەنەکان رێک بکەون لەسەر بنەما نیشتمانییەکان و دوور لە هەژموون و دەستوەردانی دەرەکی.

لەلای خۆیانەوە ئامادەبووان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو ئێوارە خوانە و سوپاسی مەکتەبی پارتیان کرد بۆ ئامادەکردنی.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.