Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 23:45

ڕاگەیەنراوی  ئەنجوومەنی  سەرکردایەتیی پارتی کەرکووک – گەرمیان له ساڵیادی بۆردومانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قەڵادزێ

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک- گەرمیان لە ساڵیادی شەهیدانی بۆوردومانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قەڵادزێ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کەرکووک – گەرمیان:-

له ساڵیادی بۆردومانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قەڵادزێ، ئەو یادە بیردێنینەوە و سەری  ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی  شەھیدانی زانکۆی سلێمانی و ھاووڵاتییانی سڤیلی قەڵادزێ دادەنوێنین و ئومێدەوارین جارێکی دیکە نە لە کوردستان و نە لە ھیچ شوێنێکی دیکەی دنیادا کارەساتی لەو شێوەیە ڕوو  نەدات.

پێش 48 ساڵ ڕژێمی  بەعسی دیکتاتۆر ئەو هێرشە تاوانکارانە گەورەیەی لە  24ی مانگی نیسانی ساڵی 1974 لە کاتژمێر دەی سەر لەبەیانیی ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ، دژ بە گەلی کوردستان لە قەڵادزێ ئەنجام دا و بووە ھۆی شەھیدبوونی  160 و برینداربوونی 200 کەسی دیکە!.

سەرانی ڕژێمی بەعس وەکو پیشەی ھەمیشەییان دەستیان بە گرتن و لەسێدارەدان و کوشتنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و، ھێرشی ئاسمانی و وشکانی کرد، بۆ سەر زانکۆی سلێمانی  لە قەلادزێ، کە لەبەر ھێرش و دڕندایەتیی ڕژێمی بەعس قوتابییانی زانکۆی سلێمانی  لە قەلادزێ جێگیر بووبوون.

ئەو   تاوانەی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس کە چل و ھەشت ساڵ پێش ئەمڕۆ لە 24-04-1974 بە فڕۆکە ھێرشبەرەکانی زانکۆی سلێمانی و قوتابییەکانی و شاری قەلادزێ و دانیشتووانەکەی بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە بۆردومان کرد، پەڵەیەکی نەنگییە لە مێژویی حزبی بەعسی دیکتاتۆر و لاپەڕەیەکی ڕەشە لە مێژویی حوکمڕانی لە عێراق.

لە هەموو ساڵێکدا  یادی ئەو تاوانە کە تاوانێکە لە تاوانەکانی ڕژێمی بەعس دژ بە گەلەکەمان دەکەینەوە. تاکو ئەو تاوانانەی دژ بە گەل و خاکی کوردستان ئەنجام دراون لە بیر نەکرێن. ھەر بۆیە دەبێت باشتر کار بکەین و بەردەوام خیانەتکارانی دژ بە گەل وڵات وەکو خیانەتکارانی 16ی ئوکتۆبەر بۆ گەلی کوردستان ئاشکرا بکەین و بەردەوام بین بە پشتیوانیی گەل، بۆ ئەوەی تەواوی مافەکانمان بەدەس بێنین و بناخەی فەرمانڕەوایی کوردستان بە شێوەیەك بەھێز بچەسپێنین کە ھیچ کەس و لایەنێك نەتوانێت ئازار بە گەل و نیشتمانەکەمان بگەیەنێت.

دووبارە ڕێز و سڵاو بۆ گیانی پاکی قوربانییان و شەھیدانی زانکۆی سلێمانی و شاری قەڵادزێ.

سڵاو بۆ گیانی پاکی گشت شەھیدانی کورد و کوردستان و شەھیدانی ئەنفالکراو.

سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان.

دکتۆر کەمال کەرکووکی

سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی

کەرکووک - گەرمیان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.