پارێزگاری ههولێر ئهمڕۆ سێشهم پرۆژەی ئامادەکردن و چاککردنەوەی ژێر بناغەی پردی کۆنی ڕێگای کەرکووکی بەسەر کردەوە كه ئێستا لهژێر نۆژهنكردنهوهدایه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر ڕایگهیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەم پرۆژەی ئامادەکردن و چاککردنەوەی ژێر بناغەی پردی کۆنی ڕێگای کەرکووکمان بەسەر کردەوە کە بەگوژمەی(333,136,000) سێ سەد و سی و سێ ملیۆن و سەد و سی و شەش هەزار دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی ناوخۆ/ داهاتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ و بەسەرپەرشتی ئەندازیارانی سەرۆکایەتی شارەوانی و بەرێوبەرایەتی شارەوانی پێنج، لەلایەن کۆمپانیای پاڵاو جێبەجێ دەکرێت.
ڕاشیگهیاند: لەبەسەرکردنەوەکەماندا لەنزیکەوە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانمان کۆڵییەوە و تیمی سەرپەرشیار و کۆمپانیای جێبەجێکارمان ڕاسپارد لە زووترین کاتدا چارەسەری هەموو ئەو گرفت و کێشانە بکرێت کە بەهۆی لافاوەوە کاریگەری کردۆتە سەر بناغەی پردەکە.
ئاماژهی بهوهش دا كه دوامان کرد بە تۆکەمەتر لەجاران ژێر بناغەی پردەکە چاک بکرێت و هەرچی پێویست دەکات بۆی ئەنجامبدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.