ئەمڕۆ سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن لەگەڵ ئەماندا میلینگ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و دەرفەتەکانی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاند، لەم ڕووەوە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.