Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 09:54

بە زیاتر لە یەك ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژە لە كۆڕێ و بەستۆڕە و پیرمام جێبەجێ دەكرێن

کوردستان TV
100%

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە زیاتر لە ملیارێك دینار ژمارەیەك پرۆژەی قیڕتاوكردن لە شارۆچكەكانی بەستۆڕە و كۆڕێ و سەلاحەدین جێبەجێ دەكرێن كە ئەم پرۆژانە ئاستی خزمەتگوزاری لە سنوورەكان بەرزتر دەكاتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر ڕایگەیاند: پرۆژەكان چەند ڕۆژێكە دەست بە جێبەجێكردنیان كراوە، پێكهاتوون لە قیڕتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكان لە كۆڕێ و بەستۆڕە و پیرمام/سەلاحەدین، لەسەر تەمویلی تایبەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێن.
جێبەجێكردنی پرۆژەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێرەوە سەرپەرشتی دەكرێن و ماوەی 200 ڕۆژیش بۆ تەواوكردنیان دیاریكراوە، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر ئاماژە بەوەش دەكات ئەو پرۆژانە دەبنە هۆی بەرزتركردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لەو سنوورانە و لە داهاتوودا پرۆژەی دیكەشمان دەبێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.