Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 06:29

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.
سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماتییەكانی هەرێمی كوردستانە لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە، بە تایبەتیش ئەو وڵاتانەی كاریگەریی زۆریان لەسەر سیاسەت و ئابووری نێودەوڵەتی و جیهان هەیە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا خۆشحاڵی خۆی به‌ دیداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌ دۆستایه‌تی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان دا و رایگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی شاره‌داری له‌نده‌ن بووه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ و گوتیشی: "په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌یه‌".

لای خۆیه‌وه‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌ پێگه‌ و رۆڵی به‌ریتانیا و دۆستایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ و بۆریس جۆنسن كرد و راشیگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی جۆنسن له‌ كاتێكی هه‌ستیاردا بوو و په‌یامێكی گرنگ بوو بۆ ئه‌و كاته‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ دژی داعش ده‌جه‌نگا و گوتیشی: "تۆ (بۆریس جۆنسن) هاوڕێیه‌كی مه‌زنی كوردستانی".

رۆژی دووشەممە، 18ـی نیسانی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی شاندێكی حكومی و بە سەردانێكی فەرمی، گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.