Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 01:37

موقتەدا سەدر: ئەگەر هێرشەكانی توركیا دووبارە ببنەوە بێدەنگ نابین

کوردستان TV
100%

موقتەدا سەدر ،رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت، توركیای دراوسێ بەبێ هیچ پاساو و مافێك خاكی عێراق بۆردومان دەكات. هاوكات وەزارەتی دەرەوەی عێراق-یش ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی هێزەكانی توركیا لەنێو خاكی عێراق بە توندی سەركۆنە دەكات.
موقتەدا سەدر، لە تویتێكدا دەڵێت: توركیای دراوسێ بەبێ هیچ پاساو و مافێك خاكی عێراق بۆردومان دەكات، بۆیە ئەگەر هەڕەشەیەك لە خاكی عێراقەوە بۆ سەر توركیا هەیە، پێویستە ئەنقەرە لە رێگەی حكومەتی عێراق كار بۆ كۆتاییهێنانی بكات و هێزەكانی عێراقیش ئەو توانایەیان هەیە.
رێبەری رەوتی سەدر دەشڵێت:، ئەگەر هێرشەكانی توركیا دووبارە ببنەوە، ئەوا بێدەنگ نابن.
 هەروەها موقتەدا سەدر ،رێبەری رەوتی سەدر دووپاتی دەكاتەوە كە عێراق وڵاتێكی خاوەن سەروەرییە.
هاوكات ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە كە حكومەتی عێراق ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی هێزەكانی توركیا لەنێو خاكی عێراق و لە ناوچەكانی مەتینا، زاب، ئاڤاشین و باسیان لە باكووری وڵات، لە رێگەی هێلیكۆپتەر و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بە توندی سەركۆنە دەكات.
 

ئاژانسه‌كان

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.