كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی و یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ئه‌مڕۆ دووشه‌م گیانله‌ده‌ستدانی منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م جۆرجینای هاوسه‌ری ڕۆناڵدۆ دووانه‌یه‌كی كوڕ و كچی بووه، كوڕه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه و كچه‌كه‌ش هێشتا زیندووه.
ڕۆناڵدۆ له تویتێكدا بڵاوی كرده‌وه "به دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه گیانله‌ده‌ستدانی منداڵه بچووكه‌كه‌م ڕاده‌گه‌یه‌نم".
ڕاشیگه‌یاند "ئه‌مه به ئازارترین هه‌سته كه هه‌موو باوكێك له ژیانیدا هه‌ستی پێ بكات، ته‌نیا له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌مان هێزمان پێ ده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی هیوامان هه‌بێت و هه‌ست به خۆشی بكه‌ین".
ڕۆناڵدۆ سوپاسی پزیشك و په‌رستاره‌كانیشی كرد بۆ هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌شیان كردووه.
له كۆتایی تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه تا كۆتایی ژیانیان گیانله‌ده‌ستدانی منداڵه‌كه‌یان له‌بیر ناكه‌ن و خۆشیان ده‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.