یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌واڵی برینداربوونی سه‌رۆكی یانه‌كه‌یان وه‌لید عاره‌ب خسته‌ڕوو كه گوایه تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م له هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن وا بڵاو كرایه‌وه كه وه‌لید عاره‌ب سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ بووه و ته‌ندروستی خراپه.
له‌مباره‌یه‌وه یانه‌ی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: لە هەندێک پەیج و ئەکاونت وا بڵاو کراوەتەوە، گوایە سەرۆکی یانەکەمان دکتۆر وەلید عارەب تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و تەندروستی خراپە.
ڕاشیگه‌یاند: لێره‌دا بۆ هەموو لایەک روونی دەکەینەوە، بەڵێ وێنه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلەی بڵاو بۆته‌وه هی سەرۆکی یانەكه‌مانه، بەڵام شۆفێرەکە خۆی نەبووە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: راستی بابەتەکە ئەوەیە كه برازایەکی دکتۆر وەلید له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر به‌ناوی شوان کە کارمەندی یانەکەمانە، بە ئۆتۆمبێلی سەرۆک یانە چوونەتە بە شوێن دکتۆر وەلید، بەڵام لە ڕێگەدا تووشی ئەو رووداوە بووینە، سوپاس بۆ خوای گەورە تەندروستی هەردووکیان زۆرباشە و هیچ کێشەیان نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.