Erbil 22°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:20

سليَماني .. كاره‌باى به‌رده‌وام بۆ شه‌قامى مه‌لیك مه‌حمود دابین دەکرێت

کوردستان TV
100%


له‌سه‌ر بودجه‌ى به‌ڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى به‌شى كۆتایی پرۆژه‌ى دابینكردنى كاره‌باى به‌رده‌وام بۆشه‌قامى مه‌لیك مه‌حمود، دەستپێرکرد.
ئەندازیار دلیڤان محمد، سەرپەرشتیار پرۆژەکە رایگەیاند: لەسەر بودجەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى بەبڕى زیاتر لە 153 ملیۆن دینار، و بەهاوکارى کۆمپانیاى (IQ) کە کارى بڕینى شەقامەکەیان بۆ ئەنجامداین، دواقۆناغى پرۆژەى دابینکردنى کارەباى بەردەوام بۆ شەقامى مەلیک مەحمود (60 مەترى) دەستیپێکردوە، کە لە ئۆتێل تایتانیک دەستپێدەکات بۆ پردى کۆبانى.
رایگەیاند: کە بەشەکانى دیکەى شەقامى مەلیک مەحمود کارەباى بەردەوامى بۆ دابینکراوە و ئەو بەشەى کە ماوەلە ئایندەیەکى زیکدا تەواو دەبێت و بەوەش سەرجەمى شەقامەکە بەشەوان روناک دەبێت.
سەرپەرشیتارى پرۆژە رونیکردوە بەگشتى  پرۆژەى دابینکردنى کارەباى بەردەوام بۆ شەقامى مەلیک مەحمود 700 ملیۆن دینارى تێچوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.