له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژەڤـی کـوردسـتان سه‌باره‌ت به رۆڵی پـەرلەمـان لە پـرسـە نـیشتمانیـیەکـان د. رێبوار بـابکـەیی ـ ئەندامی پەرلـەمانی کـوردستان لە فـراکسیۆنی پ.د.ک ڕایگەیاند: په‌رله‌مان ده‌زگایه‌كی پیرۆزه لەلایه‌ن گه‌لی كوردستانه‌وه ده‌نگی پێدراوه ، به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌ن له پیرۆزی په‌رله‌مان تێنه‌گه‌یشتوونه ، ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نی دیكه‌ش .
روونیشیكرده‌وه ، سه‌باره‌ت به پرۆژەیاسای هەڵبژاردن كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ڵێن گۆرانكاری تیا بكرێت تا ئێستا نه‌هێندراوه‌ته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له سه‌ر بكه‌ین، ئه‌و هه‌وڵانه‌ش بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و شكاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمه ، بۆ دروستكردنی فه‌وزایه‌كه له هه‌رێم .
د. رێبوار بـابکـەیی راشیگه‌یاند: ئه‌و سیاسه‌ته سیاسه‌تێكی لاوازه و نایانه‌وێت په‌رله‌مان ببێته مه‌رجه‌عه‌ك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه پشت به ستراتیژییه‌تێكی دیاریكراو نابه‌ستێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پارتی دیموكراتی كورستان پشت به سازان ده‌به‌ستێت له پرسه نیشتیمانییه‌كان ، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانیش به مه‌رجه‌ع و دامه‌زراوه‌یه‌كی پیرۆز ده‌زانێت .
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئێمه له به‌رپرسیاریه‌تی خۆمان ناكشێنینه‌وه ، پشتی خۆمانی ده‌ده‌ینه به‌ر و ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه له خۆ ده‌گرین .
هه‌روه‌ها گوتی : ئێمه ئه‌زموونمان هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌میشه سه‌ركه‌وتووبووینه ، كورسییه‌كی زۆریشمان به ده‌ست هێناوه .
ئاماژه‌شیدا كه خه‌می پارتی ، ئه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی سیسته‌می فیدراڵی هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌بێت و بمێنێته‌وه
پارتی له‌رووی رێزگرتنی پێكهاته‌كان هه‌ر له مێژووه‌وه بوونی خۆی هه‌یه ، ئه‌وه كه‌لتوورێكه و ده‌ستبه‌رداری نابین، پێكهاته‌كان ئازادی ره‌هایان هه‌یه له ناو په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كێتی و گۆران ئاماده‌نیین بێنه ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌ویش هۆكاری خۆی هه‌یه تایبه‌ت به حزبه‌كانیان.
له كۆتایی وته‌كانیدا رایگه‌یاند كه پرسی هه‌ڵبژاردن تا ئێستا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، به گوته‌ی كۆمسیۆن پێویستی به 6 مانگ هه‌یه بۆ كاری ته‌كنیكی، بۆیه پێموایه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی یه‌كێتی و گۆڕان كات به‌فیرۆ ده‌ده‌ن و نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
پێویسته پرسه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا به‌یه‌ک نه‌به‌سترێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه یه‌كێتی و گۆڕان ئه‌و سیاسه‌ته په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.